بۆ ناوەڕۆک بازبدە

کاتی بەیتس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کاتی بەیتس
بە ئینگلیزی: Kathy Bates
لەدایکبوون (١٩٤٨-٠٦-٢٨) ٢٨ی حوزەیرانی ١٩٤٨ (تەمەن ٧٦ ساڵ)
مێمفیس، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
ناوی کاتی لەدایکبوونKathleen Doyle Bates
زمانی زگماکیزمانی ئینگلیزی
زمانەکانی ئاخاوتنزمانی ئینگلیزی
زمانی نووسینزمانی ئینگلیزی
پەروەردەSouthern Methodist University، William Esper Studio، White Station High School، Pacific Conservatory of the Performing Arts
دەستپێکی چالاکی١٩٧١
پاڵێوراوە بۆخەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین خانمەئەکتەری پاڵپشت، خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین خانمەئەکتەری پاڵپشت، خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین خانمەکتەر، خەڵاتی تۆنی بۆ باشترین خانمەئەکتەر لە شانۆ، خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین خانمەئەکتەری پاڵپشت
وێبگەhttp://mskathybates.com/

کاتلین دایلی بەیتس (لە دایکبووی ٢٨ی حوزەیرانی ١٩٤٨) خانمەکتەر، شانۆکار و دەرھێنەرێکی ئەمریکییە.[١] ئەو چەند خەڵاتێکی بەدەستھێناوە، لە نێویاندا جارێک خەڵاتی ئۆسکار، دوو جار خەڵاتی گۆڵدن گلۆب، ھەروەھا دوو جار خەڵاتی ئێمی پڕایم تایم.

کاتی شانۆی لە زانکۆی ساوزەرن مێتۆدیست خوێندووە، بەر لەوەی ماڵی بچێتە نیویۆرک سیتی ئەوا خۆی بۆ کاری ئەکتەری یەکلایی کردبوویەوە. ئەو لە سەرەتادا لە چەند بەرھەمێکی شانۆیی بە ڕۆڵی کورت دەردەکەوت. لە ساڵی ١٩٧١، بۆ یەکەمینجار لە فیلمی Taking Off دەرکەوت. لە ساڵانی حەفتا و ھەشتاکان بەبەردەوامی لە شانۆ و شاشەکانی سینەمادا دەردەکەوت، ئەو بەھۆی ڕۆڵگێڕانی لە شانۆی night, Mother، ئەوا پاڵێوراوکرا بۆ خەڵاتی تۆنی بۆ باشترین خانمەئەکتەری شانۆ. لە ساڵی ١٩٨٨، بەھۆی دەرکەوتنی لە شانۆی Frankie and Johnny in the Clair de Lune، خەڵاتی ئۆبی پێدرا.

لە ساڵی ١٩٩٠، بەھۆی بەشداریکردنی لە فیلمی Misery، خەڵاتی ئۆسکاری بۆ باشترین خانمەئەکتەر پێدرا،[٢] ھەر ئەم فیلمەش ناوبانگی زیاتری پێبەخشی. لە ساڵی ١٩٩٧، لە فیلمی تایتانیک ڕۆڵی مارگرێت براونی گێڕا،[٣] ئەم فیلمە لەوکاتەدا بووە پڕداھاتترین فیلمی مێژوو.[٤][٥] دواتر سێ جار بووە پاڵێوراوی خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین خانمەئەکتەری پاڵپشت بە فیلمەکانی Primary Colors (١٩٩٨)، About Schmidt (٢٠٠٢)، ھەروەھا بۆ فیلمی and Richard Jewell (٢٠١٩).

سەرچاوەکان

  1. ^ «Kathy Bates | Biography, Films, TV Shows, & Facts». Encyclopedia Britannica (بە ئینگلیزی). لە 2021-02-15 ھێنراوە.
  2. ^ «Misery: Why Paul Is A Perfect Protagonist (& Annie Is A Perfect Villain)». ScreenRant (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). 2021-02-14. لە 2021-02-15 ھێنراوە.
  3. ^ «Titanic: 8 Important Characters Who Existed In Real Life». CINEMABLEND. 2020-04-17. لە 2021-02-15 ھێنراوە.
  4. ^ Bhatia، Akanksha (2020-01-02). «From 'Titanic' To 'Avengers' Here Are Top 15 Highest Grossing Films Of All Time». www.scoopwhoop.com (بە English). لە 2021-02-15 ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
  5. ^ Whitten، Sarah (2019-07-22). «Hollywood doesn't adjust the box office for inflation, but if it did, these would be the top 10 highest-grossing films of all time in the US». CNBC (بە ئینگلیزی). لە 2021-02-15 ھێنراوە.