ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٨٨
ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٨٨ | |
---|---|
بە لوکسەمبورگی: Spiller vun der XXIV. Olympiad | |
وەرزی وەرزشەکانی خول یان پێشبڕکێ | یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە |
وڵات | کۆریای باشوور |
دابەشکاریی کارگێڕی | سیئۆل |
جێ | Seoul Olympic Stadium |
لە پێش | ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٨٤ |
لە دوای | ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٩٢ |
ژمارەی چاپ | 24 |
کاتی ڕوودان | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٨٨ |
ڕێکەوتی دەستپێکردن | ١٧ی ئەیلوولی ١٩٨٨ |
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن | ٢ی تشرینی یەکەمی ١٩٨٨ |
Officially opened by | Roh Tae-woo |
Oath made by | Hur Jae، Son Mi-na، Lee Hak-rae |
Torch lit by | Chung Sunman، Kim Won-tak، Sohn Kee-chung |
بەختدار | Hodori |
بەشداربوو | Michal Franek |
یاریی کۆتاییی | 1988 Summer Olympics closing ceremony |
وێبگە | https://olympics.com/en/olympic-games/seoul-1988 |
بەستەری وەسفکراو | https://www.sports-reference.com/olympics/summer/1988/ |
ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٨٨ (بە کۆری: 1988 년 하계 올림픽، خوێندنەوە: 1988nyeon Hagye Ollimpig؛ بە فەرمی بە یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی بیست و چوارەم و بە شێوەیەکی گشتی بە ئۆڵۆمپیادی سیئۆل ١٩٨٨ ناسراوە) پێشبڕکێیەکی جۆراوجۆری وەرزشی نێودەوڵەتی بوو کە لە ١٧ی ئەیلوول تا ٢ی تشرینی یەکەمی ١٩٨٨ لە سیئۆلی پایتەختی کۆریای باشوور بەڕێوەچوو.[١] لە ئۆڵۆمپیادەکەدا ٨٬٣٩١ وەرزشوان (٦٬١٩٧ پیاو و ٢٬١٩٤ ژن) و ١٥٩ وڵاتی جیاواز بەشدارییان کرد. ٢٣٧ چالاکیی وەرزشی بەڕێوەچوو و ٢٧ ھەزار و ٢٢١ کەس بە خۆبەخش ھاوکاربوون لە ئامادەکاری بۆ ئۆڵۆمپیاد. ئۆڵۆمپیادی سیئۆل لە ساڵی ١٩٨٨ دووەم ئۆڵۆمپیادی ھاوینە بوو کە لە ئاسیا بەڕێوەچوو، و یەکەم ئۆڵۆمپیادە لە کۆریای باشوور بەڕێوەچوو کە تازە گەشەی ئابووری بەخۆوە بینیبوو.[٢] وەک وڵاتی میوانداری، کۆریای باشوور بەگشتی پلەی چوارەمی بەدەستھێناوە و ١٢ مەدالیای زێڕی و ٣٣ مەدالیای لە بڕۆنز و زیو لەم خولەی ئۆڵۆمپیاد وەرگرت. ١١٫٣٣١ میدیا (٤٫٩٧٨ چاپەمەنی نووسراو و ٦٫٣٥٣ وەشاندن)یارییەکانیان لە سەرانسەری جیھان نمایش کرد. ئەم ئۆڵۆمپیادە دوایین ئۆڵۆمپیادی سەردەمی شەڕی سارد بوو، بەھەمان شێوەش دوایین ئۆڵۆمپیاد بوو بۆ یەکێتیی سۆڤیەت و ئەڵمانیای ڕۆژھەڵات، چونکە ھەردووکیان پێش یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی داھاتوو لە ساڵی ١٩٩٢ نەمان، وەرزشوانانی یەکێتی سۆڤیەت زۆرترین مەدالیای زێڕیان بردەوە (٥٥ زێڕ و کۆی گشتی ١٣٢ مەدالیا).[٣] ئەو ئامارەی کە نزیکتر بوو لەم ئەنجامە ٤٨ مەدالیا زێڕەکانی چین بوو لە ساڵی ٢٠٠٨ و کۆی گشتی ١٢١ مەدالیاکەی ئەمریکایە لە ساڵی ٢٠١٦.
بە بەراورد لەگەڵ ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٨٠ (مۆسکۆ) و ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٨٤ (لۆس ئانجلەس) کە بەپێی ئایدیۆلۆجی بەسەر دووجەمسەر دابەشکرابوون، ئۆڵۆمپیادێک بوو کە تێیدا بایکۆتکردنی بەشێوەیەکی بەرچاو کەمی کرد، ھەرچەندە بە تەواوی کۆتایی نەھاتبوو. کۆریای باکوور بایکۆتی ئۆڵۆمپیادی سیئۆلی ١٩٨٨ی کرد، ھەروەھا ٥ وڵاتی سۆشیالیزم لەنێویاندا کووبا کە ھاوپەیمانی کۆریای باکوور بوو. ئالبانیا، ئیتیۆپیا و سیشێل وەڵامی ئەو بانگھێشتنامەیەی نەدایەوە کە لەلایەن IOC ەوە نێردرابوو.[٤]نیکاراگوا بەھۆی خراپی دارایییەوە بەشداری نەکرد، لەکاتێکدا بەشداری چاوەڕوانکراوی ماداگاسکار بە ھۆکاری خراپی دارایی ئەویش کشایەوە.[٥][٦]سەرەڕای ئەوەش بایکووەتە گەورەکان کۆتاییان ھات، کە لە ئەنجامدا زۆرترین ژمارەی گەلانی بەشداربوو لە سەردەمی جەنگی سارددا بەدەست ھات، و بەم شێوەیە وەک ئۆڵۆمپیادێک سەیرکرا کە ڕێگایی بۆ کۆتایی ھاتنی جەنگی سارد دانا.[٧]
ھەڵبژاردنی شاری خانەخوێ
[دەستکاری]لە ڕێگەی دەنگدانێکەوە کە لە ٣٠ی ئەیلوولی ١٩٨١ بەڕێوەچوو، سێئول ھەڵبژێردرا بۆ میوانداریکردنی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٨٨ ئەمەش پاش ئەوەی توانی دەنگی زیاتر لە شاری کە پێش ناگۆیای ژاپۆن بەدەستبھێنێت. ھەڵبژاردنی شاری خانەخوێی ئۆلۆمپیادی ھاوینەی ١٩٨٨ لە ٨٤ەمین دانیشتنی لێژنەی ئۆڵۆمپیادی نێودەوڵەتی و ١١ەمین کۆنگرەی ئۆڵۆمپیاد لە ھەرێمی بادن لە ئەڵمانیای ڕۆژاوا ئەنجامدرا.
شار | وڵات | خولی ١ |
---|---|---|
سێئول | کۆریای باشوور | ٥٢ |
ناگۆیا | ژاپۆن | ٢٧ |
وڵاتە بەشداربووەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٨٨
[دەستکاری]١٥١ وڵات لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی سیئۆلدا بەشدارییان کرد. ئارووبا، سامورای ئەمریکی، برونێی، دوورگەکانی کۆکۆس، ماڵدیڤ، ڤانواتوو، سەینت ڤینسەنت و گرینادینز، و باشووری یەمەن بۆ یەکەمجار لە ئۆڵۆمپاد بەشدارییان کرد. گوام یەکەم بەشداری لە ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی خۆی لەم یارییانەدا ئەنجامدا دوای ئەوەی بەشداری لە ئۆڵۆمپیادی زستانەی ساڵی ١٩٨٨ لە کالگاری کرد.
لەم لیستەی خوارەوەدا ناوی وڵاتە بەشداربووەکان و ژمارەی وەرزشوانانی لە ھەر وڵاتێکدا ھاتووە:[٩]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Seoul 1988 Olympic Games | Summary, Athletes, & Facts | Britannica». www.britannica.com (بە ئینگلیزی). لە ٢٦ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «Seoul surprises Nagoya for Olympic bid». UPI (بە ئینگلیزی). لە ٢٦ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «Seoul 1988 - Medal Table». ESPN.co.uk. لە ڕەسەنەکە لە ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ Pelle، Kimberly D. (1996). Historical Dictionary of the Modern Olympic Movement (بە ئینگلیزی). Greenwood Publishing Group. ISBN 978-0-313-28477-9.
- ^ «How Drama Between North and South Korea Threatened the Olympics 30 Years Ago». Time (بە ئینگلیزی). لە ٢٦ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ Janofsky، Michael (1988-01-16). «CUBANS TURN THEIR BACK ON THE SEOUL OLYMPICS». The New York Times (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ISSN 0362-4331. لە 2022-05-26 ھێنراوە.
- ^ «Seoul 1988: South Korea opens up to the world». لە ڕەسەنەکە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «Past Olympic host city election results». GamesBids. لە ڕەسەنەکە لە ١٩ی ئازاری ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی ئازاری ٢٠١١ ھێنراوە.
{{cite web}}
:|archive-date=
/|archive-url=
timestamp mismatch; 2018-03-19 suggested (یارمەتی) - ^ «Olympic Games Participating Countries – 1988 Seoul». olympic-museum.de. لە ڕەسەنەکە لە ٢ی حوزەیرانی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٧ ھێنراوە.
{{cite web}}
:|archive-date=
/|archive-url=
timestamp mismatch; 2015-06-02 suggested (یارمەتی)
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٨٨ تێدایە. |