ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٨
ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٨ | |
---|---|
بە لوکسەمبورگی: Spiller vun der XXXIV. Olympiad | |
وەرزی وەرزشەکانی خول یان پێشبڕکێ | یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە |
دروشم بە کوردی | Follow the Sun |
دروشم | Follow the Sun، Lean an Ghrian، Follow the Sun |
وڵات | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
جێ | لۆس ئانجلەس |
پۆتانی شوێن | ٣٤°٦′٠″N ١١٨°١٢′٠″W |
یاریگا | SoFi Stadium |
لە پێش | ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٤ |
لە دوای | ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٣٢ |
ژمارەی چاپ | 34 |
کاتی ڕوودان | ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٨ |
ڕێکەوتی دەستپێکردن | ١٤ی تەممووزی ٢٠٢٨ |
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن | ٣٠ی تەممووزی ٢٠٢٨ |
وێبگە | https://la28.org، https://olympics.com/en/olympic-games/los-angeles-2028 |
ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٨ (بە فەرمی بە یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی سی و چوارەم و بە شێوەیەکی گشتی بە ئۆڵۆمپیادی لۆس ئانجلەس ٢٠٢٨ ناسراوە) پێشبڕکێیەکی نێودەوڵەتی جۆراوجۆری وەرزشییە کە بڕیارە لە ٢١ی تەممووز تا ٦ی ئابی ٢٠٢٨ لە لۆس ئانجلەس لە ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکا بەڕێوەبچێت. لۆس ئانجلەس لە سەرەتادا کاندید بوونی خۆی بۆ ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٤ ڕاگەیاند.[١][٢]بەڵام دوای ئەوەی چەند شارێک خۆیان لە کاندید بوون کشاندەوە و تەنھاشاری لۆس ئانجلەس و پاریس لە ڕکابەری مانەوە، بۆیە لیژنەی ئۆڵۆمپیادی نێودەوڵەتی، پێشنیاری پڕۆسەیەکی پەسەند کرد بۆ ئەوەی ھاوکات ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٤ و ٢٠٢٨ بدرێت بەو دوو شارە کەماونەتەوە، دوای دەنگدان لۆس ئانجلەس وەک شاری خانەخووێی ئۆڵۆمپیادی ٢٠٢٨ پەسەندکرا. لۆس ئانجلەس بە فەرمی لە ١١٣ھەمین کۆبوونەوەی لێژنەی ئۆڵۆمپیادی نێودەوڵەتی لە لیمای پێروو لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٧ مافی میوانداریکردنی ئۆڵۆمپیادەکەی پێبەخشرا، ئەم یارییانە پێنجەمین ئۆڵۆمپیادی ھاوینە، و نۆیەمین ئۆڵۆمپیادە بە گشتی، کە لەلایەن ئەمریکاوە میوانداری دەکرێت. پێشتر لە ساڵانی ١٩٣٢ و ١٩٨٤ میوانداری ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی کردووە، لۆس ئانجلەس دەبێتە سێیەم شار کە سێ جار میوانداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد دەکات دوای لەندەن و پاریس.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Los Angeles 2028». International Golf Federation (بە ئینگلیزی). لە ڕەسەنەکە لە ١٧ی ئایاری ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «Where is the next Olympics? Where 2024, 2028, 2032 Olympic Games and next Winter Olympics are – and 2036 bids so far». www.scotsman.com (بە ئینگلیزی). لە ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- دەروازەی وەرزش
- دەروازەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
- دەروازەی ئۆڵۆمپیاد
- دەروازەی دەیەی ٢٠٢٠
- دەروازەی کالیفۆڕنیا
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٨ تێدایە. |