بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئیلۆن مەسک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئیلۆن مەسک
Elon Musk لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
لەدایکبوونElon Reeve Musk لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
٢٨ی حوزەیرانی ١٩٧١ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە (تەمەن ٥٣ ساڵ)
پرێتۆریا (ئەفریقای باشوورلەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
زانکۆ
پیشەپرۆگرامساز، ئەندازیار، پێشەنگکار، investor، خاوەن کارەکان، سیاسەتوان لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
شوێنکار
ھاوسەرJustine Musk، Talulah Riley، Talulah Riley لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
مناڵNevada Musk، Vivian Jenna Wilson، Griffin Musk، Damian Musk، Saxon Musk، Kai Musk، X Æ A-Ⅻ Musk، Strider Musk، Azure Musk، Exa Musk، Tau Musk لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
باوان
  • Errol Musk لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
  • Maye Musk لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
خێزانتۆسکا مەسک، کیمبال مەسک، Elliot Rush Musk، Asha Rose Musk، Alexandra Musk لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
خانەدانMusk family لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
خەڵاتەکان
  • ھاوپۆلەکانی کۆمەڵگایی شاھانە (٢٠١٨، ٢٠١٨)
  • Gold Medal of the Royal Aeronautical Society (٢٠١٢)
  • کەسایەتیی ساڵ (٢٠٢١)
  • تایم ١٠٠ (٢٠٢١)
  • Financial Times Person of the Year (٢٠٢١)
  • John Fritz Medal (٢٠٢١)
  • تایم ١٠٠ (٢٠١٨)
  • NSS Wernher Von Braun Memorial Award (٢٠٠٩)
  • Great Immigrants Award (٢٠١٠)
  • Axel Springer Award (٢٠٢٠)
  • Stephen Hawking Medal For Science Communication (٢٠١٩)
  • Edison Awards (٢٠١٤)
  • Heinlein Prize for Advances in Space Commercialization (٢٠١١)
  • Living Legends of Aviation (٢٠١٠)
  • Order of Defence Merit (٢٠٢٢)
  • Member of the National Academy of Engineering (٢٠٢٢)
  • honorary doctor of the Yale University (٢٠١٥)
  • honorary doctorate (University of Surrey)
  • honorary degree (Art Center College of Design)
  • Rusty Razor Award (٢٠٢٤) لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
واژوو
پلەبەڕێوەبەری جێبەجێکار (٢٠٠٢–)، سەرۆک (٢٠٠٨–٢٠١٨)، بەڕێوەبەری جێبەجێکار (٢٠٠٨–)، co-president (٢٠١٦–)، بەڕێوەبەری جێبەجێکار (٢٠٢٢–٢٠٢٣)، وەزیر (Department of Government Efficiency، ٢٠٢٥–) لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە

ئیلۆن ڕیڤ ماسک (بە ئینگلیزی: Elon Reeve Musk) ئەندازیار،[١] کارساز،[٢] خاوەن تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر و سەرمایەدارێکی[٣][٤][٥] ئەمەریکی-کەنەدییە کە لە ٢٨ حوزەیرانی ١٩٧١ لە ئەفریقای باشوور لەدایک بووە.[٦][٧] بەڕێوبەری گشتی و تەکنەلۆژی تێسلا مۆتۆرز، سەرۆکی سۆلار سیتی و ھاوسەرۆکی ئۆپن ئەی ئایە.

سپەیس ئێکس Zip2، پەیپاڵ و تێسلا مۆتۆرزی دامەزراندووە.[٨][٩][١٠] و ھەروەھا بیرۆکەی سیستەمێکی گواستنەوەی خێرای داناوە کە بە ھایپەرلووپ ناسراوە لەگەڵ بیرۆکەی فڕۆکەیەکی کارەبایی کە توانای ئەوەی ھەیە بە شێوەیەکی ئەستوونی بنیشێتەوە.[١١][١٢]

سەرەتای ژیان

[دەستکاری]

سەردەمی منداڵییەتی

[دەستکاری]

مەسک لە ٢٨ی حوزەیرانی ١٩٧١ لە پرێتۆریا، تڕانسڤاڵ، ئەفریقای باشوور لە دایکبووە.[١٣] دایکی (مێی) نمایشکار بووە و خەڵکی کەنەدا بووە[١٤] و باوکیشی (ئیڕۆڵ مەسک) لە ئەفریقای باشوور لەدایک بووە و ئەندازیاری ئیلیکتڕۆمێکانیک بووە. برایەکی لەخۆی بچووکتری ھەیە بەناوی کیمباڵ (لە ١٩٧٢ لەدایک بووە)، و خوشکێکیش بەناوی تۆسکا (لە ١٩٧٤ لەدایک بووە).[١٥][١٦] دوای ئەوەی لە ١٩٨٠ دایک و باوکی لەیەک جیابوونەوە، مەسک زۆربەی کات لەگەڵ باوکی دەژیا لە ئەفریقای باشوور.

لە تەمەنی ١٠ ساڵیدا، دەستی بە بەکارھێنانی کۆمپیوتەری جۆری Commodore VIC-20 کرد.[١٧] خۆی فێری بەرنامەسازی کۆمپیوتەر کرد و لە ٣ ڕۆژ دا فیری بوو. لە ١٢ ساڵیدا کۆدی یارییەکی ڤیدیۆیی، کە بە زمانی بەرنامەسازی BASIC دروستی کردبوو، فرۆشتە گۆڤارێکی تەکنەلۆژی بە نزیکەی ٥٠٠$. یارییەکە ناوی بلاستەر بوو و وەشانێکی وێبی یارییەکە ئێستا بەردەستە.

مەسک ماوەیەکی کەم پێش ١٨ھەمین ساڵیادی لەدایکبوونی چووە کەندا و مافی ھاووڵاتیبوونی لە کەنەدا وەرگرت بەھۆی ئەوەی دایکی کەنەدی بوو.

زانکۆ

[دەستکاری]

لە تەمەنی ١٩ ساڵی، مەسک لە زانکۆی کوینز یونیڤێرستی لە کینگستن، ئۆنتاریۆ وەرگیرا؛ و لە ١٩٩٢، دوای دوو ساڵ خوێندن لەو زانکۆیە، مەسک خۆی گواستەوە بۆ زانکۆی پێنسیلڤانیا. لەوێ لە تەمەنی ٢٤ ساڵی، بڕوانامەی زانستی لە فیزیا وەرگرت لە کۆلێژی ھونەر و زانستی ھەمان زانکۆ، و لەگەڵ بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە ئابووری لە سکووڵی واڕتنی زانکۆی پێنسیلڤانیا وەرگرت.[١٨] لە ساڵی ١٩٩٥، لە تەمەنی ٢٤ ساڵیدا، مەسک چووە کالیفۆڕنیا بۆ ئەوەی خوێندنی دکتۆرا لە ئەپلاید فیزیکس لە زانکۆی ستانفۆڕد تەواو بکات، بەڵام دوای دوو ڕۆژ وازی لە خوێندن ھێنا بۆ ئەوەی دەست ھێنانەدی خەونەکانی بکات لە بواری ئینتەرنێت، وزەی خاوێن و بۆشایی ئاسمان.[١٩] لە ٢٠٠٢، بووە ھاووڵاتی ئەمریکی.[٢٠][٢١]

زیپ توو (Zip2)

[دەستکاری]

لە ١٩٩٥، مەسک و برا بچووکەکەی، کیمباڵ، Zip2 یان دامەزراند، کە کۆمپانیایەکی نەرمەکاڵای وێب بوو، بەو ٢٨٬٠٠٠ دۆلارە ئەمریکییەی کە لە باوکیان (ئیڕۆڵ مەسک) بۆیان جێمابوو. ھەرچەندە مەسک دەیەویست ببێتە بەڕێوبەری گشتی Zip2 بەڵام بۆڕدی بەڕێوەبردن نەیاندەھێشت. لە ١٩٩٩، کۆمپانیای کۆمپاک Zip2 ی بە ٣٠٧ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بەکاش و ٣٤ ملیۆن دۆلاری بشکەکانی کڕییەوە.[٢٢] مەسک %٧ یان ٢٢ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بەرکەوت لەو مامەڵەیەدا.

X.com و پەیپاڵ

[دەستکاری]
لۆگۆی ٢٠١٤ی پەیپاڵ

لە ئازاری ١٩٩٩، مەسک X.comی دامەزراند، کە کۆمپانیایەک بوو تایبەت بە خزمەتگوزاریی سەرمایەگوزاریی سەرھێڵ و پارەدان بەھۆی ئیمەیڵ. ئەویش بە تەرخانکردنی ١٠ ملیۆن دۆلاری ئەو پارەیەی لە فرۆشتنی Zip2 دەستی کەوتبوو. پاش یەکساڵ، کۆمپانیاکە یەکخرا لەگەڵ کانفینیتی (Confinity)، کە خزمەتگوزایییەکی ناردنی پارەی ھەبوو بەناوی پەیپاڵ. دوای یەکختستن، کۆمپانیا نوێیەکە زۆرتر سەزنجی خستە سەر پەیپاڵ و لە ٢٠٠١ ی ناوی کۆمپانیاکە گۆڕدرا بۆ پەیپاڵ.[٢٣] دواتر مەسک لە بەڕێوبەری گشتیی لادرا بەھۆی ناکۆکی دەربارەی داھاتووی پەیپاڵ. لە تشرینی یەکەمی ٢٠٠٢، ئی بەی پەیپاڵی کڕییەوە بە ١٫٥ ملیار دۆلار لە پشکی کۆمپانیاکە. لەو بڕەش، مەسک ١٦٥ ملیۆن دۆلاری وەرگرت. پێش فرۆشتنی پەیپاڵ، مەسک گەورەترین خاوەن پشکی کۆمپانیاکە بوو، کە %١١٫٧ پشکەکانی پەیپاڵی بەدەست بوو.

سپەیس ئێکس (SpaceX)

[دەستکاری]
فالکۆن ١

لە ٢٠٠١، مەسک بیرۆکەی «مێرگی مەریخ»ی بە مێشکدا ھات؛ کە پڕۆژەیەک بوو بۆ دروستکردنی خانووێکی شووشەیی بچووکی تاقیکاری لەسەر مەریخ، کە ڕوەکی تێدا بچێندرێ.[٢٤][٢٥] لە تشرینی یەکەمی ٢٠٠١ مەسک و جیم کانتڕێل و ئادیۆ ڕێسی چوونە مۆسکۆ بۆ کڕینی ڕۆکێتێکی نۆژەنکراوی جۆری (Dnepr-1) کە دەیتوانی ئەو بارەی لە خەیاڵی مەسکدا بوو بنێرێتە بۆشایی ئاسمان. لە مۆسکۆ لەگەڵ چەند کۆمپانیایەک کۆپوونەوە بەڵام بەپێی قسەی جیم کانتڕێل، ڕووسەکان مەسکیان بە ناشارەزا دەبینی و لەگەڵ بەڕێوبەری دیزاینی کۆمپانیایەک چەند جارێک تووشی ناکۆکی ھاتن، لەبەر ئەوە گرووپەکە گەڕانەوە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە دەست بەتاڵی. لە شوباتی ٢٠٠٢ گرووپەکە دووبارە گەڕانەوە ڕووسیا، ئەمجارە Kosmotras مووشەکێکی بە ٨ ملیۆن دۆلا بۆ پێشکەشکردن، بەڵام، بەڵام مەسک نرخەکەی زۆر پێ گران بوو. لەبەر ئەوەش مەسک لە کۆبوونەوەکە چووە دەرەوە. لە ڕێگەی گەڕانەوەیان، مەسک بۆی دەرکەوت کە دەتوانێ کۆمپانیایەک دابمەزرێنێت کە بتوانێت ئەو ڕۆکێتانەی کە پێویستییەتی بە نرخێکی ھەرزان دروست بکات. مەسک نرخی ماددە خاوەکانی دروستکردنی ڕۆکێتی لێکدایەوە و کردییە %٣ نرخی ڕۆکێت لەو کاتەدا.[٢٦]

مەسک و باراک ئۆباما لە شوێنی ھەڵدانای فالکۆن ٩.

لە حوزەیرانی ٢٠٠٢ بە ١٠٠ ملیۆن دۆلاری سامانەکەی مەسک (سپەیس ئیکسپلۆرەیتشن تێکنۆلۆجیس)یان (سپەیس ئێکسی) دامەزراند. نە حەوت ساڵ، سپەیس ئێکس خێزانی ڕۆکێتەکانی فالکۆن و کەشتییەکانی دڕاگۆنی تەواوکرد. لە ئەیلوولی ٢٠٠٩، فالکۆن ١ی سپەیس ئێکس، بووە یەکەم ڕۆکێتی کۆمپانیایەکی کەرتی تایبەت کە مانگی دەستکرد بگوازێتەوە بۆ خولگەی زەوی؛ و لە ٢٥ی گوڵانی ٢٠١٢، کەشتی ئاسمانی دڕاگۆن لەگەڵ ISS لەنگەری گرت. ئەوەش بۆ یەکەمجار بوو کە کەشتییەکی ئاسمانیی کۆمپانیایەکی کەرتی تایبەت لەگەڵ ISS دا لەنگەر بگرێت.

تێسلا مۆتۆڕز (Tesla Motors)

[دەستکاری]

تێسلا مۆتۆڕز لەلایەن ماڕتن ئێبێرھارد و ماڕک تاڕپێنینگ دامەزرا. مەسک لە شوباتی ٢٠٠٤ دا ھاتە ناو کۆمپانیاکە و بووە ئەندام لە بۆڕدی بەڕێوەبەران وەک سەرۆکی کۆمپانیاکە.

تێسلا مۆدێل ئێس

دوای قەیرانە ئابوورییەکەی ٢٠٠٨، مەسک بووە بەڕێوبەری گشتی و ئەندازیار لە کۆمپانیاکە. تێسلا یەکەمجار ئۆتۆمبێلێکی وەزشی کارەبایی دروست کرد بە ناوی تێسلا ڕۆدستەر، کە نزیکەی ٢٥٠٠ دانەی لێ فرۆشت بە ٣١ وڵاتی جیھان. دواتر لە ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠١٢، تێسلا دەستی بە گەیاندنی جۆرێکی دیکە کرد بە ناوی مۆدێل ئێس. و لە ئەیلوولی ٢٠١٥ مۆدێل ئێکس ی خستە بازاڕ.

سۆلار سیتی (SolarCity)

[دەستکاری]

دوو ئامۆزای مەسک، کۆمپانیای سۆلار سیتی یان لە ٢٠٠٦ دامەزراند، مەسک[٢٧][٢٨] لە ئێستادا خاوەنی زۆرترین پشکی کۆمپانیاکەیە، لەبەر ئەوەی ھەر لە زووەوە سەرمایەگوزاری لە کۆمپانیاکەدا کرد. لە ئێستادا سۆلار سیتی گەورەترین دابینکەری سیستەمی وزەی خۆرە لە ویلایەتە یەکگرتووەکان.[٢٩]

ھاندەری مەسک بۆ پاڵپشتیکردنی تێسلا و سۆلارسیتی ڕێگریکردن بوو لە گەرمبوونی جیھان.

ھایپەرلووپ (Hyperloop)

[دەستکاری]
ھایپەرلووپ

لە ١٢ی ئابی ٢٠١٣، مەسک پێشنیاری شێوازێکی نوێی گواستنەوەی خستەڕوو.[٣٠] دوای ئەوەش، دەرزەنێک ئەندازیاری لە تێسلا مۆتۆڕز و سپەیس ئێکسی ڕاسپارد بۆ دانانی بناغەی دیزاینکردنی بیرۆکەکە. ئەو پڕۆسەیەش نۆ مانگی خایاند.[٣١] دیزاینە سەرەتایییەکان لە بڵاگی تێسلا و سپەیس ئێکس بڵاوکرانەوە.[٣٢][٣٢]

بە شێوەی تیۆری سەرنشینانی ھایپەرلووپ دەتوانن لە لۆس ئەنگلس و بچنە سان فڕانسیسکۆ، کە مەودای نێوانیان ٥٦٠ کیلۆمەترە، بەماوەی تەنیا ٣٥ خولەک یان کەمتر.

ئۆپن ئەی ئای (OpenAI)

[دەستکاری]

لە کانوونی یەکەمی ٢٠١٥، ئیلۆن مەسک دروستکردنی (ئۆپن ئەی ئای) ڕاگەیاند، کە کۆمپانیایەکی قازانج نەویستی بواری زیرەکی دەستکرد، بەشێوەیەک کە سەلامەت و سوودبەخشبێت بۆ مرۆڤایەتی[٣٣] بە فەراھەمکردنی زیرەکی دەستکرد بۆ ھەمووان، OpenAI دەیەوێ دڵنیاببێتەوە کە کۆمپانیا زەبەلاحەکان و حکوومەتەکان ھێزی زیاد لە پێویست بەدەست ناھێنن بە بەکارھێنانی زیرەکی دەستکردی پێشکەوتوو.[٣٤]

ئێکس (X)

[دەستکاری]

لە نیسانی ٢٠٢٢، ئیلۆن مەسک بە فەرمی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکسی (تویتەری پێشوو) بە بڕی ٤٤ ملیار دۆلار بە تەواوەتی کڕییەوە و بووە خاوەنی تەواوی پشکەکانی.[٣٥]

تێڕوانینی کەسی

[دەستکاری]

تێڕوانینە کەسییەکانی مەسک جیاوازن لە ھاوپیشەکانی و زۆرجار بە لێدوانەکانی لە ئێکس (تویتەری پێشوو) ھەرا دەنێتەوە لە سۆشیاڵ میدیادا لەسەر بابەتە جیاوازەکانی وەک سیاسەت، تەندروستی، و پەروەردە. لە یەکێک لە چاوپێککەوتنەکانی لەگەڵ جۆردن پیتەرسۆن بەڵێنی دا کە تۆڵە لە جووڵانەوەی وۆک بکاتەوە بە تۆمەتی ئەوەی کە کوڕە گەورەکەیان ھەڵخەڵەتاندووە و ھانیانداوە بۆ گۆڕینی ڕەگەزی لە کوڕەوە بۆ کچ.[٣٦]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ "Early Career Engineers, Conferences and Careers" ١٩ی ئەیلوولی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.. asme.org.
  2. ^ Bellis, Mary.
  3. ^ "The Top 10 Venture Capitalists on 2014's Midas List".
  4. ^ Albergotti, Reed (March 21, 2014).
  5. ^ Love, Dylan (March 21, 2014).
  6. ^ Curtis, Sophie (November 10, 2014).
  7. ^ Vance, Ashlee (September 13, 2012).
  8. ^ "A Brief history of Tesla" ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە..
  9. ^ Hardy, Quentin; Bilton, Nick (March 16, 2014).
  10. ^ "Trust Your Own Focus Group of One".
  11. ^ Jonathan Charlton.
  12. ^ Elon Musk on dodging a nervous breakdown (2013).
  13. ^ "Elon Musk (South African entrepreneur)".
  14. ^ His Biography author Ashlee Vanceinterviewed on the TV show Triangulation on theTWiT.tvnetwork, discussion of his family starts around the 15th minute
  15. ^ Friend, Tad (2009).
  16. ^ Elliott, Hannah (March 3, 2012).
  17. ^ Pierre Haski (May 28, 2015).
  18. ^ Robin Keats (2013).
  19. ^ Inspirations with Elon Musk ٢٧ی شوباتی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە..
  20. ^ Junod, Tom (November 15, 2012).
  21. ^ Clark, Steve (September 27, 2014).
  22. ^ Junnarkar, Sandeep (February 16, 1999).
  23. ^ Musk, Elon (October 8, 2003).
  24. ^ McKnight, John Carter (September 25, 2001).
  25. ^ Musk, Elon.
  26. ^ "How Steve Jurvetson Saved Elon Musk".
  27. ^ "Management Team" ٨ی ئایاری ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە..
  28. ^ Kanellos, Michael (February 15, 2008).
  29. ^ "2013 Top 250 Solar Contractors".
  30. ^ Ashlee Vance.
  31. ^ "Musk announces plans to build Hyperloop demonstrator". gizmag.com.
  32. ^ ئ ا Musk, Elon (August 12, 2013).
  33. ^ Markoff, John (December 11, 2015).
  34. ^ Levy, Steven (December 11, 2015).
  35. ^ Isaac، Mike (2022-04-25). «Elon Musk and Twitter Reach Deal for Sale». The New York Times (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ISSN 0362-4331. لە 2022-04-27 ھێنراوە.
  36. ^ www.rudaw.net https://www.rudaw.net/notfound.html. لە ٢٣ی تەممووزی ٢٠٢٤ ھێنراوە. {{cite web}}: پارامەتری |title= ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]
Honorary titles
پێشوو
جیف بیزۆس
دەوڵەمەندترین کەسایەتییەکانی جیھان
٢٠٢٢–ئێستا
جێگر
پێویستە