شەڕی ھاوپەیمانی یەکەم
شەڕی ھاوپەیمانی یەکەم | |
---|---|
بەشێکە لە | Coalition Wars، French Revolutionary Wars، شەڕەکانی ناپلیۆن |
جێ | ئەورووپای ڕۆژاوا، کاریبی |
ڕێکەوتی دەستپێکردن | ٢٠ی نیسانی ١٧٩٢ |
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن | ١٨ی تشرینی یەکەمی ١٧٩٧ |
شەڕی ھاوپەیمانی یەکەم (بە فەڕەنسی: Guerre de la Première Coalition) ناوی نەریتی ئەو شەڕانە بوو کە چەند زلھێزێکی ئەورووپی لە ساڵی ١٧٩٢ تا ١٧٩٧ دژی شانشینی فەڕەنسا و دواتر جێنشینی کۆماری فەڕەنسا ئەنجامیان دا.[١] ھاوپەیمانی نێوان زلھێزەکان بەبێ ھەماھەنگی و ڕێککەوتنێکی ڕوون ڕوویدا، چونکە ھەریەکەیان ئاواتەخوازی دەستبەسەرداگرتنی بەشێکی جیاواز بوون لە فەڕەنسا دوای شکستەکەی، بەڵام بە ھیچ شێوەیەک ڕووی نەدا. [٢]
پەیوەندییەکانی نێوان شۆڕشگێڕانی فەڕەنسا و شانشینەکانی دراوسێ دوای جاڕنامەی پیلنیتز لە ئابی ١٧٩١ تێکچوو، دوای ھەشت مانگ پاش دەنگدانی دەسەڵاتی یاسادانان بە سەرۆکایەتی شۆڕش، فەڕەنسا لە ٢٠ی نیسانی ١٧٩٢ شەڕی دژی پرووسیا و نەمسا ڕاگەیاند و سوپایەک بە سەرۆکایەتی دۆق براونشڤایگ کە زۆربەیان لە پرووسەکان پێکھاتبوون لایەنگری نەمساییەکانیان کرد و فەڕەنسایان داگیرکرد و لە شەڕی ڤالمی لە مانگی ئەیلوولدا بەرپەرچدرانەوە. ڕۆژێک دواتر کۆماری نوێی فەڕەنسا ڕاگەیەندرا.
دواتر ئەم زلھێزانە لە ڕێگەی وشکانی و دەریاییەوە فەڕەنسایان گرتە دەست و لە ناوچە نزمەکانی نەمسا و ڕاین ھێرشیان کردە سەر پرووسیا و نەمسا و شانشینی یەکگرتوو پشتگیری لە ڕاپەڕینەکانی پارێزگاکانی فەڕەنسا کرد و لە تشرینی یەکەمی ١٧٩٣دا گەمارۆی تۆلۆنی دا.
فەڕەنسا بە دۆڕان و پاشەکشەوە دەیناڵاند (شەڕی نیرویندن، ١٨ی ئازاری ١٧٩٣) و بەھۆی ململانێی ناوخۆیی (جەنگی ڤێندی)، فەڕەنسا بە ڕێوشوێنی دڕندانە و توند وەڵامی ھەموو ئەمانەی دایەوە. لیژنەی سەلامەتی گشتی لە ٦ی نیسانی ١٧٩٣ پێکھێنرا و ھێزەکانی دامەزراندنی کارمەند خشتەیەکیان دانا لە ھەموو ئەو کەسانەی کە دەتوانرا لە تەمەنی ١٨ بۆ ٢٥ ساڵی (ئابی ١٧٩٣)دا وەربگیرێن. سوپای نوێی فەڕەنسا ڕووبەڕووی داگیرکەران بووەوە و ڕایانگرتن و لە دەرەوەی سنوورەکانی فەڕەنسا پێشڕەوییان کرد.
فەڕەنسییەکان کۆماری باتاڤیایان وەک کۆماری خوشک دامەزراند (ئایاری ١٧٩٥)، و بە پەیمانی بازل دانپێدانانی پرووسیایان بەدەستھێنا لەبارەی دەسەڵاتی فەڕەنسی بەسەر کەناری چەپی ڕاین. بە پەیمانی کامپۆ فۆرمیۆ ئیمپراتۆریەتی ڕۆمانی پیرۆز ناوچە نزمەکانی نەمسای بە فەڕەنسا دا و باکووری ئیتاڵیا دابەش بوو بەسەر چەندین کۆماری خوشکی فەڕەنسا. ئیسپانیا ڕێککەوتنێکی ئاشتی جیای لەگەڵ فەڕەنسا ئەنجامدا (پەیمانی دووەمی بازل)، ھەروەھا میری فەڕەنسا نەخشەکانی بۆ داگیرکردنی خاکی زیاتری ئیمپراتۆریەتی ڕۆمانی پیرۆز (ویلایەتە ئەڵمانییەکان و نەمساییە) ئەنجامدا.
دووقی سەرەکی کارل، دووقی تێشن لە ساڵی ١٧٩٦دا دۆخی باکووری بەرزاییەکانی ئەلپی چاککردەوە، بەڵام ناپلیۆن لە ھەموو ڕکابەرەکانی لە سەردینیا و نەمسا لە باکووری ئیتاڵیا (١٧٩٦–١٧٩٧) لە نزیک دۆڵی پۆ بەزاند و ڕووداوەکان گەیشتە ئەوپەڕی بە واژووکردنی پەیماننامەی لیۆبن و پەیماننامەی کامپۆ فۆرمیۆ (تشرینی یەکەمی ١٧٩٧). و بەم شێوەێە یەکەم ھاوپەیمانی ڕووخا و تەنیا بەریتانیا لە گۆڕەپانەکەدا مایەوە بەرامبەر فەڕەنسا.
پاشخان
[دەستکاری]شۆڕش لە فەڕەنسا
[دەستکاری]لە سەرەتای ساڵی ١٧٩١دا، چەندین دەوڵەتی پاشایەتی ئەورووپی لە نزیکەوە چاودێری بارودۆخی فەڕەنسایان دەکرد، و دەستێوەردانیان لەبەرچاو گرت، جا چ بۆ پشتگیریکردن لە لویسی شانزەھەم یان سوودوەرگرتن لە ئاژاوەی نێوخۆیی فەڕەنسا بە قازانجی خۆیان. ئیمپراتۆری ڕۆمانی پیرۆز لیۆپۆڵدی دووەم، برای شاژنی فەڕەنسا ماری ئەنتۆنی، لە سەرەتای شۆڕشەکەدا بە وردی سەیری شۆڕشەکەی دەکرد، لەگەڵ بەرزبوونەوەی شۆڕشەکە بە شێوەیەکی مەترسیدار، بێئارام بوو، ھەرچەندە ھیوای خواست خۆی لە شەڕ بپارێزێت.
لە ٢٧ی ئابی ساڵی ١٧٩١، لیۆپۆڵد و شا فرێدریک ویلھێلمی دووەمی پرووسیا بە ڕاوێژ کردن لەگەڵ خانەدانانی فەڕەنسا، جاڕنامەی پیلنیتزیان دەرکرد، کە تێیدا پاشاکانی ئەورووپا نیگەرانی خۆیان بۆ دۆخی لویس و خێزانەکەی دەربڕی و ھەڕەشەی لێکەوتەی توندیان کرد ئەگەر شتێکیان بەسەر بێت. ھەرچەند لیۆپۆڵد جاڕنامەکەی بە شێوازێک بۆ گرتنەبەری ھەنگاوێک دەبینی کە بتوانێت خۆی بەدوور بگرێت لە ھەر شتێک بەرامبەر فەڕەنسا، لایەنیکەم بۆ ئێستا، پاریس بە ھەڕەشەیەکی جددی زانی و سەرکردەکانی شۆڕش سەرکۆنەیان کرد.
جگە لە ناکۆکی ئایدیۆلۆژی لە نێوان فەڕەنسا و شانشینە زلھێزەکانی ئەورووپا، ناکۆکی لەسەر پێگەی زەوییە ئیمپراتۆرییەکان لە ئەلزاس بەردەوام بوو، دەسەڵاتدارانی فەڕەنساش نیگەران بوون لە ئاژاوەگێڕانی خانەدانە دەربەدەرەکان لە دەرەوەی وڵات، بە تایبەت لە ناوچە نزمەکانی نەمسا و ویلایەتە بچووکەکانی ئەڵمانیا. لە کۆتاییدا فەرڕەنسا سەرەتا شەڕی دژی نەمسا ڕاگەیاند، وەک چۆن ئەنجومەن دەنگیدا بۆ ئەو کارە لە ٢٠ی نیسانی ١٧٩٢، دوای ئەوەی چارڵز فرانسوا دومۆیرێز وەزیری دەرەوەی تازە دەستنیشانکراو کە بەدوای شەڕێکدا دەگەڕا کە ڕەنگە ھەندێک جەماوەر و دەسەڵات بۆ پاشا بگەڕێنێتەوە، خشتەیەکی درێژ لە ستەم و دەستدرێژی.
١٧٩٢
[دەستکاری]دومۆیرێز خۆی بۆ داگیرکردنی ناوچە نزمەکانی نەمسا ئامادە کرد، لەوێ پێشبینی دەکرد دانیشتووانی ناوچەکە دژی دەسەڵاتی نەمسا ڕاپەڕین بکەن. بەڵام شۆڕش سوپای فەڕەنسی بە تەواوی ھەڵوەشاندەوە، ھەروەھا کارمەندی پێویستی نەبوو بۆ ئەنجامدانی لەشکرکێشییەکە، چونکە لە یەکەم شەڕدا بەکۆمەڵ ھەڵھاتن و ژەنەڕاڵ تیۆباڵد دیلۆنیان کوشت. لە کاتێکدا میری شۆڕشگێڕ ھێزی نوێی ڕاھێنا و سوپاکانی ڕێکخستەوە، سوپایەکی ھاوپەیمان بە سەرۆکایەتی دوک چارڵی دووەمی براونشڤایگ-ڤۆڵفنبوتل لە کۆبلێنز لەسەر ڕووباری ڕاین کۆبوونەوە، و لە تەممووزی ساڵی ١٧٩٢ دەستیان بە داگیرکردنی فەڕەنسا کرد.
سوپای چارڵی دووەم کە زۆربەیان لە جەنگاوەرە دێرینەکانی پرووس پێکھاتبوون، قەڵاکانی لۆنگوێل و ڤێردونیان گرت. پاشان لە ٢٥ی تەممووزی ١٧٩٢ بەیاننامەیەکی دەرکرد، کە لەلایەن برایانی لویسی شانزەھەمەوە نووسرابوو، نیازی خۆی دەربڕی بۆ گەڕاندنەوەی پاشای فەڕەنسا بۆ دەسەڵاتە تەواوەکانی، و ھەر شارۆچکەیەک یان کەسێک کە دژایەتی بکات وەک یاخیبوویەک لەژێر یاسای نەریتی لەسێدارە دەدرێت. ئەمەش بووە ھۆی ئەوەی سوپای شۆڕشگێڕ و میری شۆڕشگێڕ بە ھەر شێوەیەک بێت دژایەتی داگیرکەرانی پرووس بکەن و بەرپەرچیان بدەنەوە، ھەروەھا بووە ھۆی ڕووخاندنی پاشا لەلایەن کۆمەڵەیەکەوە کە لەکاتی ڕووداوەکانی یاخیبوونی ١٠ی ئابی ١٧٩٢دا ھێرشیان کردە سەر کۆشکی تویلەری.
داگیرکەران ھێرشیان دەکرد تا شەڕی ڤالمی لە ٢٠ی ئەیلوولی ١٧٩٢، کاتێک لەلایەن دومۆیرێز و کیلەرمانەوە چەقبەستوو بوون و لەلایەن ھێزە تۆپخانەییەکانی فەڕەنساوە بەرپەرچدرانەوە. ھەرچەندە شەڕەکە نوێنەرایەتی یەکسانبوونی تاکتیکی نێوان ھەردوولا دەکرد، بەڵام کاتێکی زیاتری بە یاخیبووان بەخشی و ھاندانێکی گەورەیان پێبەخشین. جگە لەوەش پرووسەکان کە ڕووبەڕووی ھەڵمەتێک بوونەوە کە درێژتر و تێچووی زیاتری ھەبوو لەوەی چاوەڕێیان دەکرد، بڕیاریان دا پاشەکشە بکەن بۆ پاراستنی سوپا و کەرەستەی خۆیان.
لەم نێوەندەدا فەڕەنسییەکان لە زۆر بەرەی دیکەدا سەرکەوتوو بوون، دووقایەتی ساڤۆی و پارێزگای نیسیان داگیرکرد، لە کاتێکدا ژەنەڕاڵ کۆستین ئەڵمانیای داگیرکرد و سپێر و ۆرمز و ماینزی بە درێژایی ڕووباری ڕاین برد تا فرانکفۆرت. دومۆیرێز جارێکی دیکە لە بەلجیکا درێژە بە ھێرشەکانی دا و سەرکەوتنێکی گەورەی لە دژی نەمساییەکان لە شەڕی جیماپێس لە ٦ی تشرینی دووەمی ١٧٩٢ بەدەستھێنا و تا زستان ھەموو وڵاتەکەی داگیرکرد.
١٧٩٣
[دەستکاری]لە ٢١ی کانوونی دووەم، میری شۆڕشگێڕ لویس شەشەمی دوای دادگاییکردنی لە سێدارە دا و ئەمەش بووە ھۆی ھاوپەیمانی ھەموو میرییەکانی ئەورووپا بە ئیسپانیا و ناپۆلی و ھۆڵەندا دژ بە شۆڕش. فەڕەنسا لە ١ی شووباتی ساڵی ١٧٩٣ شەڕی دژی بەریتانیا و ھۆڵەندا ڕاگەیاند و دوای ماوەیەکی کەمیش لەگەڵ ئیسپانیا شەڕی ڕاگەیاند. لە ماوەی ساڵی ١٧٩٣ ئیمپراتۆریەتی ڕۆمانی پیرۆز (لە ٢٣ی ئازار) و پاشاکانی پورتوگال و ناپۆلی و دووقی توسکانی شەڕیان لە دژی فەڕەنسا ڕاگەیاند و بەم شێوەیە یەکەم ھاوپەیمانییان پێکھێنا.
فەڕەنسا سەربازیکردنی ناچاری بەسەر سەدان ھەزار پیاودا سەپاند، بۆیە ڕامیاری فەڕەنسی دەستیکرد بە بەکارھێنانی سەربازی بەکۆمەڵ بۆ بڵاوکردنەوەی ھێزی مرۆیی زیاتر لە گەلانی دیکە، و مانەوە لە شێوازی ھێرشبردن دا بۆ ئەوەی ئەم سوپا بەکۆمەڵانە بتوانن دەست بەسەر کەرەستەی جەنگی لە خاکی دووژمنەکانیاندا بگرن، ھەروەھا میری فەڕەنسا ھاووڵاتی جینێتی نارد بۆ ئەمریکا بۆ ئەوەی ھانیان بدات لە لایەنی فەڕەنسییەوە بچنە ناو شەڕەکەوە، بەڵام ئەو وڵاتەی کە تازە پێکھاتبوو ڕەتیکردەوە، و لە ماوەی جەنگەکەدا بێلایەن بوو.
فەڕەنسییەکان دوای سەرکەوتنیان لە شەڕی نێرویندن لە مانگی ئازاردا، نەمساییەکان دوو شکستیان ھێنا لە شەڕەکانی واتین و ویسمبۆرگ و ھێزی زەمینی بەریتانیاش لە شەڕی ھۆندشوت لە مانگی ئەیلوولدا شکستیان ھێنا.
١٧٩٤
[دەستکاری]شەڕی فلۆرۆس
[دەستکاری]ساڵی ١٧٩٤ سەرکەوتنی زیاتری بۆ سوپای شۆڕشگێڕەکان ھێنا. سەرکەوتنێکی گەورە لە دژی ھێزە ھاوبەشەکانی ھاوپەیمانان لە شەڕی فلۆرۆسدا، ھەموو ھۆڵەندای نەمسایی و ڕاینلاند بۆ فەڕەنسا بەدەستھێنا. ھەرچەندە ھێزی دەریایی بەریتانیا باڵادەستی خۆی لە دەریادا پاراست، بەڵام نەیتوانی بە شێوەیەکی کاریگەر پشتگیری لە ھیچ ئۆپەراسیۆنێکی وشکانی بکات دوای ڕووخانی پارێزگاکانی بەلجیکا. پرووسەکان ھێواش ھێواش لە پارێزگاکانی ڕۆژھەڵات دەرکران و تا کۆتایی ساڵ لە ھەر بەشێکی چالاک لە شەڕەکەدا وەستان. لە دژی ئیسپانیا فەڕەنسییەکان لە شەڕی پیرینیسدا دەستدرێژییەکی سەرکەوتوویان کردە سەر ھەردوو کەتەلۆنیا و ناڤار.
کردارەکان لە ڕۆژاوای دوورگەی ھیندی
[دەستکاری]کردارەکان درێژبوونەوە بۆ داگیرگەکانی فەڕەنسا لە ڕۆژاوای دوورگەی ھیندی. سوپای دەریایی بەریتانی مارتینیک و سانت لوسیا و گوادالوپی داگیرکرد، ھەرچەندە لە کۆتایی ساڵدا سوپای دەریایی فەڕەنسی گەیشتە ئەوێ و بە دەرکردنی داگیرکەران و وەرگرتەوەیان کۆتایی ھات.
١٧٩٥
[دەستکاری]داگیرکردنی ناوچە نزمەکان لەلایەن فەڕەنسا
[دەستکاری]دوای ئەوەی فەڕەنسا لە ھێرشێکی لەناکاوی زستاندا دەستی بەسەر وڵاتانی ناوچەنزمەکاندا گرت، کۆماری باتاڤیای وەک دەوڵەتێکی بوکەڵەیی دامەزراند. تەنانەت پێش کۆتایی ھاتنی ساڵی ١٧٩٤ پرووسیا لە هەر ڕۆڵێکی چالاک لە شەڕەکەدا خانەنشین بوو و لە ٥ی نیسانی ١٧٩٥ لە کۆتاییدا پاشا فرێدریک ویلیامی دووەم لەگەڵ فەڕەنسا ئاشتی بازلی پێک هێنا، کە دان بە داگیرکردنی بەری چەپی ڕاین لەلایەن فەڕەنسادا نا. میری نوێی ھۆڵەندا کە فەڕەنسا بەسەریدا زاڵ بوو بە ڕادەستکردنی خاکی ھۆڵەندا بۆ باشووری ئەو ڕووبارە ئاشتی کڕی. لە مانگی تەممووزدا پەیمانی ئاشتی نێوان فەڕەنسا و ئیسپانیا بەدوای خۆیدا ھێنا. و دووقی گەورەی توسکانی لە مانگی شووباتدا پەسەندکرا، بەم شێوەیە هاوپەیمانییەکە کەوتە ناو وێرانکارییەوە و فەڕەنسا بۆ چەندین ساڵ لە داگیرکاری ڕزگاری دەبێت.
شەڕی کویبێرۆن
[دەستکاری]بەریتانیا ھەوڵیدا یاخیبووان لە ڤێندێدا بەھێز بکات بە نیشتنەوەی سەربازانی شانشینی فەڕەنسی لە کویبێرۆن، بەڵام شکستی ھێنا و ھەوڵەکانی ڕووخاندنی میری لە پاریس بە زۆر لەلایەن پارێزەری سەربازییەوە بە سەرۆکایەتی ناپلیۆن بۆناپارت پووچەڵکرانەوە.
شەڕی ماینز
[دەستکاری]لەسەر سنووری ڕاین، ژەنەڕاڵ پیچێگرۆ بە دانوستان لەگەڵ خانەدانە دەربەدەرەکان، ناپاکی لە سوپاکەی کرد مانھایم چۆڵ بکەن و گەمارۆدانی ماینز لەلایەن جۆردانەوە شکستی ھێنا.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ Holland 1911.
- ^ بە زمانی ھۆڵەندی Noah Shusterman – De Franse Revolutie (The French Revolution). Veen Media, Amsterdam, 2015. (Translation of: The French Revolution. Faith, Desire, and Politics. Routledge, London/New York, 2014.) Chapter 7 (p. 271–312) : The federalist revolts, the Vendée and the beginning of the Terror (summer–fall 1793).
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە شەڕی ھاوپەیمانی یەکەم تێدایە. |