مایرێد ماگوێر
مایرێد ماگوێر | |
---|---|
بە ئینگلیزی: Mairead Corrigan | |
لەدایکبوون | بێڵفێست، شانشینی یەکگرتوو | ٢٧ی کانوونی دووەمی ١٩٤٤
پیشە | چالاکوانی ئاشتی، سیاسەتوان |
پەروەردە | Trinity College Dublin |
ئایین | کڵێسای کاتۆلیک |
بەشداربووە لە | Dialogue for Catalonia |
ئەندامی | Nobel Women's Initiative |
خەڵاتەکان | خەڵاتی ئاشتیی نۆبێل، People's Peace Prize، Pacem in Terris Award، Carl von Ossietzky Medal |
مایرێد ماگوێر (بە ئینگلیزی:Mairead Maguire؛ لە دایکبووی ٢٧ی کانوونی دووەمی ١٩٤٤) ژنە چالاکوانی ئاشتییە لە باکووری ئێرلەندا. لەگەڵ ھەریەکە لە بێتی ویلیامز و کیاران مەککیوۆن، دامەزراوەی ژنانن بۆ ئاشتیان دامەزراند، کە دواتر ناوەکەی گۆڕدرا بۆ کۆمەڵگایەک بۆ ئاشتی مرۆڤ. ئامانجی ئەم ڕێکخراوە دۆزینەوەی چارەسەری ئاشتیانە بووە بۆ باکووری ئێرلەندا.[١] مایرێد ماگوێر و ویلیامز لە ساڵی ١٩٧٦ بەیەکەوە خەڵاتی نۆبێلیان پێدرا لە ئاشتی.[٢]
چالاکییەکان
[دەستکاری]مایرێد ماگوێر ڕەخنەی لە ئیسرائیل گرتووە لەمەر دروستکردنی کێشە و گەمارۆکانی بۆ سەر کەرتی غەززە.[٣] ئەو لە ساڵی ١٩٨٤ سەردانی ئیسرائیلی کردووە. ئەو حکوومەتی ئیسرائیلی تۆمەتبارکردووە لە جێبەجێکردنی سیاسەتی پاکتاوی ڕەگەزیی لە ڕۆژھەڵاتی ئوورشەلیم.[٤] لەھەمان کاتدا ھاوسۆزی خۆی بۆ خەڵکی ئیسرائیل دەربڕیوە،[٥][٦] کە لەژێر مووشەکەکان ژیان لەژێر ترسدا بەڕێ دەکەن.[٧]
لە ساڵی ١٩٩٣، مایرێد ماگوێر لەگەڵ شەش لە براوەی دیکە لە خەڵاتی نۆبێلی ئاشتی ویستیان لەسنووری تایلەندەوە بپەڕنەنەوە بەرەو میانمار، ئەمەش لەپێناو دەربڕینی ناڕەزاییەکانیان لەدژی دەستبەسەرکردنی کەسایەتیی سیاسیی و بەرھەڵستیکاری میانماری ئون سانن سو چی، بەڵام لەو ھەوڵەیان سەرکەوتوو نەبوون.[٨]
لە ساڵی ٢٠٠٨، مایرێد ماگوێر یەکەم کەس بوو کە واژووی لەسەر داوانامەیەک کرد بۆ حکوومەتی تورکیا، لە پێناو ئەوەی کە ئەشکەنجەدانی کەسایەتی سیاسیی کورد عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕابگرن.[٩]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Peace People – History». The Peace People. لە ڕەسەنەکە لە ١١ی حوزەیرانی ٢٠١١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی شوباتی ٢٠١١ ھێنراوە.
This was the beginning of the Movement and the three co-founders worked to harness the energy and desire of many people in Northern Ireland for peace... Ciaran named the movement, Peace People, wrote the Declaration, and set out its rally programme, etc.
- ^ «The Nobel Peace Prize 1976». Nobel Foundation. 2009. لە ٨ی تەممووزی ٢٠٠٩ ھێنراوە.
The Nobel Peace Prize 1976 was awarded jointly to Betty Williams and Mairead Corrigan. Betty Williams and Mairead Corrigan received their Nobel Prize one year later, in 1977.
- ^ Pal، Amitabh. «Mairead Maguire». The Progressive. لە ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣ ھێنراوە.
- ^ «Nobel laureate accuses Israel of 'ethnic cleansing'». Google News. AFP. 22 April 2009. لە 27 March 2011 ھێنراوە.
'I believe the Israeli government is carrying out a policy of ethnic cleansing against Palestinians here in east Jerusalem', said Maguire, who won the 1976 Nobel prize for her efforts at reaching a peaceful solution to the violence in Northern Ireland.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ Yossi Zilberman (4 October 2010). «האם כלת פרס נובל לשלום תורשה להיכנס לישראל?» [Will the Nobel Peace Prize laureate Be Allowed to Enter Israel?]. Mako (بە عیبری). Israeli News Company. لە 27 March 2011 ھێنراوە.
אני מקווה שבית המשפט יאשר לי להישאר, יש לי חברים רבים ישראלים ופלסטינים", אמרה מגוויר לכתבים הרבים שהתעניינו הבוקר במצבה. כשנשאלה מדוע היא רוצה להיכנס לארץ ענתה שהיא אוהבת את המדינה ו"עצובה שיש כאן כל כך הרבה סבל".
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ Yossi Zilberman (reporter), Amit Waldman (reporter) (4 October 2010). פעילת השלום האירית לא תיכנס לישראל" "(Irish Peace Activist Will Not Enter Israel) (بە عیبری و ئینگلیزی). Israel: Mako. Event occurs at 00:05:05.
(Why did you come here?)" "Because I love this country and I'm very sad there's so much suffering.
{{cite AV media}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - ^ «Mairead Corrigan Maguire Calls for an End to 40 Years of Israeli Occupation in Palestine». nobelwomensinitiative.org. Nobel Women's Initiative. ٩ی حوزەیرانی ٢٠٠٧. لە ڕەسەنەکە لە ٢١ی تەممووزی ٢٠١١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی ئازاری ٢٠١١ ھێنراوە.
Also to live in Israel for Jewish people, is to live in fear of suicide bombs and Kassam rockets. We all know violence begets violence and is never excusable or acceptable, and all violent activities from Palestinian paramilitaries must cease if there is to be any hope for peace.
- ^ D'Albert، Dave (2010). «A Lexicon of Spiritual Leaders in the IFOR Peace Movement, Part 2» (PDF). ifor.org. International Fellowship of Reconciliation. p. 24. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٢٠ی تەممووزی ٢٠١١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی ئازاری ٢٠١١ ھێنراوە.
In 1993 she travelled to Thailand with six other Nobel peace laureates in a vain effort to enter Myanmar (Burma) to protest the detention of laureate Aung San Suu Kyi.
- ^ «Freedom for Abdullah Ocalan – Peace in Kurdistan» (PDF). International Initiative. ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٨. لە ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١١ ھێنراوە.
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە مایرێد ماگوێر تێدایە. |