ویکیپیدیا:بەڕێوەبەرانی ڕووکار
بەڕێوەبەرانی ڕووکار، ھەروەھا ناسراو بە بەڕێوەبەرانی تەکنیکی، ئەو بەکارھێنەرانەن کە توانای دەستکاریکردنی پەڕەکانی سی ئێس ئێس، جاڤاسکریپت و جەیسنیان ھەیە. ئەم پەڕانە لەلایەن وێبگەڕەکانی دەستکاریکەرانەوە وەک کۆد دەخوێندرێنەوە و دەتواندرێت بەکاربھێندرێن بۆ گۆڕینی شێوەی پەڕەکان و وەڵامدانەوەیان و دروستکردنی ئامرازی ئاڵۆزی وەک wiked.
پێشووتر بەڕێوەبەرانی ئاسایی دەیان توانی دەستکاری ئەم پەڕانە بکەن، بەڵام دواتر مافی ئەوەیان لێ سەندرایەوە و ئێستا دەبێت لە پاڵ مافی بەڕێوەبەرایەتی ئەم مافەشیان ھەبێت تاوەکوو بتوانن دەستکاری ئەو جۆرە پەڕە تەکنیکییانە بکەن. بەڕێوەبەرانی ڕووکار دەبێت ئەو بەکارھێنەرانە بن کە جێی متمانەن و بەبەردەوامی دەستکاریی پەڕە تەکنیکییەکان بکەن.
سەندنەوەی ماف
[دەستکاری]لەم حاڵەتانەدا مافەکە لە بەکارھێنەران دەسەندرێتەوە:
- ئەگەر ھاتوو بۆ ماوەی ١٢ مانگ ناچالاک بوو
- ئەگەر خۆی کشایەوە یان داوای سەندنەوەی کرد
- ئەگەر بە خراپی دەسەڵاتەکەی بەکار بھێنێت
- لەسەر داواکاری لیژنەی ناوبژی
ویکیپیدیای کوردی ھەر ئێستا ٣ بەڕێوەبەری ڕووکاری ھەیە.
چالاک ناچالاک
بەڕێوەبەری ڕووکار | دەستپێکردن | ڕەوش |
---|---|---|
Aram (وتووێژ • بەشداری • بەربەستنەکان • پاراستنەکان • سڕینەوەکان • گواستنەوەکان • مافەکان) | ١٤ی ئەیلوولی ٢٠١٨ | |
Calak (وتووێژ • بەشداری • بەربەستنەکان • پاراستنەکان • سڕینەوەکان • گواستنەوەکان • مافەکان) | ٣١ی تەممووزی ٢٠١٨ | |
Épine (وتووێژ • بەشداری • بەربەستنەکان • پاراستنەکان • سڕینەوەکان • گواستنەوەکان • مافەکان) | ١٤ی ئابی ٢٠٢١ | |
Sakura emad (وتووێژ • بەشداری • بەربەستنەکان • پاراستنەکان • سڕینەوەکان • گواستنەوەکان • مافەکان) | ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ |
بەڕێوەبەرانی پێشوو
[دەستکاری]بەڕێوەبەری پێشوو | دەستپێکردن | کۆتاییھاتن | ھۆی کۆتاییھاتن |
---|---|---|---|
Épine (لێدوان • بەشداری • بەڕێوەبەری پێشوو: بەربەستنەکان • پاراستنەکان • سڕینەوەکان • مافەکان • مێتا • مافەکانی خۆماڵی) | ٣١ی تەممووزی ٢٠١٨ | ٢٩ی ئابی ٢٠١٩ | خانەنشینبوون |