یاخیبوونی ستونوۆڵ
یاخیبوونەکانی ستونوۆڵ زنجیرە یاخیبوونێک بوون لە ٢٨ی حوزەیران تاوەکوو ٦ی تەممووزی ١٩٦٩، ڕووداوەکە ئەوکاتە دەست پێدەکات کە پۆلیس دەست بە دەستگیرکردنێکی فراوان دەکات لە ستونوۆڵ و ژمارەییەکی زۆر لە کەسانی کۆمەڵگەی پەلکەزێڕینە دەستگیردەکات، لەدوای ئەوە خەڵکی کۆمەڵگای پەلکە زیڕینە ناڕەزایی دەردەبڕن و بەرھەڵستی ئەو دەستگیرکردن و چەوساندنەووەیە دەکەن کە لەلایەن پۆلیس تووشیان دەبێت.
ھاوڵاتیانی ھاوڕەگەزخوازی ئەمەریکی ڕووبەڕووی سیستەمێکی یاسایی دژە گەی بووبونەوە لە ساڵانی پەنجاو شەستەکان، کۆمەڵەی ھۆمۆسێکشواڵەکانی یەکەمینەکانی بڕوایان وابوو کە دەتوانرێ گەیەکان تێکەڵ بە کۆمەلگە بکرێن، و زیاتر میان ڕەو بوون، بەڵام کۆتایی ساڵانی شەستەکان توندی پێوە دیار بوو، و کۆمەڵێک بزووتنەوەی کۆمەلایەتی و سیاسی چالاک بوونیان ھەبوو لەوانە بزوتنەوەی مافی مەدەنی (بۆ ڕەش پێست و کەمینەکانی تر) و دژەچاند لە سالانی شەستەکان، جوڵانەوە دژی جەنگی ڤێتنام و لەگەڵ بزووتنەوەی لیبڕاڵی لە (گرینویچ ڤیلیج)یاریدەدەر و پەرەپێدەری خۆپیشاندانەکانی ستۆن وۆڵ بوون.
لە ساڵانی پەنجاو شەستەکان چەند دامو دەزگایەکی دیاریکراو کەم ھاوڵاتیانی گەییان دادەمەزراند وەک کارمەند لای خۆیان زیاتر بارەکان ھاوڵاتیانی ھاوڕەگەزخوازیان دادەمزراند، ھەرچەندە خاوەن دیسکۆ و بارەکان زۆر کەم ھاوڵاتی گەی بوون بەڵام زیاتر ھاوڵاتیانی گەی لەوێ کاریان دەکرد. لەو کاتەدا زۆربەی ناوچەی ستۆن ووڵ لایەن مافیا کانەوە بەڕێوە دەبران.
ھەڵکوتانی پۆلیس بۆ شوینی گەیەکان کارێکی ڕۆتینی و دووبارە بوو لە ساڵانی شەستەکان، بەڵام ئەوەندەی پێ نەچوو کە پۆلیس کۆنترۆلی لە دەستدا لە (ستۆن ووڵ انن) و ناکۆکی و گرژبوونی زیاتر ڕوویدا لە نێوان پۆلیسی نیوریۆک سیتی و دانیشتوانی گرینویچ ڤیلیج و خۆپیشاندانی زیاتر ِوویدا ’ ئەوەی پێ نەچوو دانیشتوانی گرینویچ ڤیلیج بوون بە کۆمەڵێک گرۆپی چالاکی رێکخراو کە کاریان دەکرد بۆ دروستکردنی شوێنیک ک ھاوڵاتیانی گەی و لێسبیان بە ئازادی دەربری لە ویست و کەسایەتی خۆیان بکەن بەبێ ئەوەی دووچاری دەستگیرگرتن ببن لە لایەن پۆلیسەوە.
لە دوای خۆپیشاندانەکانی ستۆن ۆوڵ کۆمەڵگەی LGBT ڕووبەڕووی گیروگرفتی زیاتر بوونەوە و کۆمەڵیک کۆسپی زیاتر ھاتە بەردەمیان بەوەی کە بتوانن بە ئاشتی بژین و کۆمەڵگەیکی ھەماھەنگ دروست بکەن، لەماوەی ٦ مانگی داھاتوودا دوو ڕێکخراوی گەی پیکھاتن کە جەختیان دەکردەوە لەسەرتاکتیکی ڕووبەڕووبونەوە’ لەگەڵ ٣ ڕۆژنامە کە برەوەی بە مافی ھاوڕەگەزخوارەکان دەدا، لە ماوەی چەند ساڵکیدا چەندین ڕێکخراوی ھاوڕەگەزخواز لە سەرتا سەری ئەمیرکا وجیھان دامەزرا.
لە ٢٨ی حوزەیرانی ١٩٧٠ یەکەمین ڕێپێوانی ئاشتی گەیەکان لە شارەکانی نیویۆرک و لۆس ئەنجلس و سان فرانسیسکۆ بەڕێوەچوون، پاشان چەندی ڕێپێوانی تر ئەنجام دران لە شارەکانی تر، لە ساڵی ٢٠١٦ مۆزەخانەی نیشتمانی ستۆن ۆوڵ دامەزرێنرا.
لە ئیستادا ڕێپێوانی ئاشتی گەیەکان وەک ئاھەنگێگی ساڵانە لە کۆتایی مانگی حوزەیران لە جیھاندا بەڕیوەدەچێت وەک یادکردنەوەیەک بۆ خۆپیشاندانەکانی ستۆن ۆوڵ، لە یادی ٥٠ ساڵەی ستۆن ۆوڵ لە شاری نیویۆرک نزیکەی ٥ میلیۆن کەس ئامادەبوون، لە بەرواری ٦ حوزەیرانی ٢٠١٩ جەیمس پی -ئۆنییل سەرۆکی بەشی پۆلیسی نیویۆرک ھەستا بە دەرکردنی لێبووردنێکی فەرمی بەناوی دەزگای پۆلیسی نیویۆرک و کردارەکانی پۆلیس کە لە ستۆن ۆول ئەنجام یان دابوو بەرامبەر بە کۆمەڵگەی ھاوڕەگەزخوازان.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Stonewall riots»، ویکیپیدیای ئینگلیزی سادە. سەردان لە ١٨ی ئازاری ٢٠٢٢.
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە یاخیبوونی ستونوۆڵ تێدایە. |
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |