تریپل ئێچ
لەوانەیە ئەم وتارە پێویستی بە بەسەرداچوونەوەی ڕێزمان، ڕێنووس، یان شێواز بێت.فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) ( |
پۆڵ مایکڵ ڵڤێك (بە ئینگلیزی: Paul Michael Levesque؛ لەدایکبووی ٢٧ی تەممووزی ١٩٦٩) زیاتر بە ناوی گۆڕەپانی تڕیپڵ ئەیچ ناسراوە، جێبەجێکاری بازرگانی ئەمریکی، زۆرانبازێکی پرۆفیشناڵ بووڵ و ئەکتەرە، ئەو لە ئێستادا جێگری سەرۆکی جێبەجێکاری WWEیە ، ھەروەھا دامەزرێنەر و بەرھەمھێنەری جێبەجێکاری نمایشی NXT بووە
ڵڤێك لە شاری «ناشوا لە نیو ھامپشایەر» لە دایک بووە و گەورە بووە، لە ساڵی ١٩٩٢ لەگەڵ فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی زۆرانبازی IWF بە ناوی تێرا ڕیزینگ دەستی بە کاری زۆرانبازیی پیشەیی کردووە. ساڵی ١٩٩٤ پەیوەندی کرد بە زۆرانبازی پاڵەوانێتی جیھانی WCW کە ھەر زوو وەک کەسێکی فەرەنسی- کەنەدی بەناوی ژان پاول لیڤێسک پێچرایەوە،[١] دواتر لە ساڵی ١٩٩٥ دەرچوو، کاتێک لەگەڵ فیدراسیۆنی زۆرانبازی جیھانی (WWF، ئێستایی WWE) واژووی کرد، لەوێ بوو بە «هنتەر ھێڕست ھێڵمسڵی»،[٢] دواتریش ناوی خۆیکردە تڕیپڵ ئەیچ. لە WWF تریپل ئێچ ناوبانگی بەدەستھێنا دوای پێکەوە دامەزراندنی تیمی ئەفسانەیی D-Generation X، لە ساڵانی ١٩٩٠ بووە توخمێکی سەرەکی «سەردەمی ھەڵوێست» دوای ئەوەی لە ساڵی ١٩٩٩ یەکەم پاڵەوانێتی جیهانیی پشتێنی WWF بردەوە، بووە جێگیری سەرەکیترین دیمەنی ڕووداوی کۆمپانیاکە، بە شێوەیەکی بەرفراوان بە باشترین زۆرانباز لە ئەمریکای باکور دەناسرێت.
ژیانی تایبەتی
[دەستکاری]پۆڵ مایکڵ لیڤاسک[٣] لە ٢٧ی تەممووزی ١٩٦٩ لە شاری ناشوا لە نیو ھامپشایەر لە دایک بووە.[٤] لیڤاسک تەماشای یەکەم یاری زۆرانبازی خۆی کرد کە «شیف جەی سترۆنگبۆو» بوو، کاتێک تەمەنی پێنج ساڵان بوو لە قوتابخانەی ئامادەیی ناشوا بوو، لەوێ یاری بەیسبۆڵ و باسکەی دەکرد.[٥] لە دوای دەرچوونی لە ساڵی ١٩٨٧ لیڤاسک بەردەوام بوو لە چوونە ناو پێشبڕکێکانی لەش جوانی، لە تەمەنی ١٤ ساڵیدا دەستی بە دروستکردنی جەستە کرد، چونکە دەیویست لە زۆرانبازە پرۆفیشناڵەکان بچێت کە لە تەلەڤیزیۆن بینیویەتی، لە ساڵی ١٩٨٨ پێشبڕکێی بەڕێز تیناجی لە نیو ھامپشایەر لە تەمەنی ١٩ ساڵیدا بردەوە. لە کاتی کارکردندا وەک بەڕێوبەری لە شجوانی، بە پاڵەوانێتی جیھان «تێد ئارچیدی» ناسرا، کە لەوکاتەدا لیڤاسک بەوناوە لە WWE دامەزرابوو. لیڤاسک لە ساڵی ١٩٩٦ تا ٢٠٠٠ لە پەیوەندیدا بوو لەگەڵ ھاوەڵی زۆرانباز جۆن چینا لاور.[٦][٧] ئەوان لەسەر کێشە دەروونییەکانی و حەزو ئارەزووی لە منداڵبووندا لە یەک جیابوون، خوشکی چینا باسی ئەوەی کرد کە ئەحمەد «زۆر باش بوو بۆ چینا» وە ھەروەھا وتی «ئەوان بەردەوام نەدەبوون لەوەی کە ستیفانی (کچێکی تر) ھاتە ناو ژیانیان یان نا». ئەوەی کە لە ساڵی ٢٠٠٠ دەستی پێکرد وەک ھاوسەرگیرییەکی چیرۆک بوو، کاتێک لیڤاسک دەستی کرد بە ژوانی ستیفانی ماکماھۆن لە ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٣ لە گوندی سلایپی ھۆڵۆ لە نیویۆرک ھاوسەرگیریان کرد. ئەوانیش سێ کچیان ھەیە: ئاورا ڕۆز لێڤاسک (لەدایکبووی ٢٠٠٦)، مۆرفی کلەیر لیڤاسک (لەدایکبووی ٢٠٠٨)، وە ڤۆگن ئیڤلین لێوسک (لەدایکبووی ٢٠١٠). لە کۆتایییەکانی ساڵی ٢٠٠٤ لیڤاسک کتێبێکی بڵاوکردەوە، بە ناونیشانی ئەنجامدانی یارییەکە: نزیکبوونەوەی تریپل ئێچ بۆ جەستەیەکی باشتر. زیاتر بۆ ئامۆژگاری لەشدروستکردن تەرخانکراوە، بەڵام ھەندێک زانیاری و یاداشت و بیروڕا لەخۆدەگرێت.
پیشەی زۆرانبازی
[دەستکاری]لە سەرەتای ساڵی ١٩٩٢ لیڤاسک دەستی کرد بە ڕاھێنان وەک زۆرانبازێکی پیشەگەر لە قوتابخانەی کێڵ کۆوالسکی لە ماڵدن،[٥][٨] لیڤاسک یەکەم دەرکەوتنی پیشەیی خۆی لە ٢٤ی ئازاری ١٩٩٢ لە فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی زۆرانبازی IWF، بەناوی تێرا ڕایزینگ کرد. لیڤاسک زۆرانبازی کرد بۆ بەرزکردنەوەی کێشی جۆراوجۆر لە «کەناری ڕۆژھەڵات» بۆ خولی سەربەخۆی تا ساڵی ١٩٩٤. لیڤاسک لە سەرەتای ساڵی ١٩٩٤ گرێبەستێکی یەک ساڵەی لەگەڵ زۆرانبازی پاڵەوانێتی جیھانی WCW واژوو کرد. لە یەکەم یاری تەلەفزیۆنیدا لیڤاسک وەک خراپەکار بەناوی تیرۆر ڕیسن دەرکەوت، وە کیت کۆڵی بەزاند.[١] لێڤاسک بە یەکێک لە ئەندامانی «کلیک» ناسراوە، کە جێگیری زۆرانبازە لەوانە: شاون میشێلس و کێڤن ناش و شۆن واڵتمان و سکۆت ھۆل، وە بە تیمی داھێنەری WWF ناسراوبوون. لیڤاسک ھەروەھا لە پیشەکەیدا ژمارەیەک پاڵەوانێتی بردەوە، لەوانە پاڵەوانی پێنج جار لە ناو کیشوەر، وە پاڵەوانی تیپی تاگی جیھانی سێ جار (دوو پاڵەوانێتی تیمی تاگی جیھانی فەرمانڕەوایی دەکات و یەک پاڵەوانێتی تیمی WWE تاگ پاشایەتی دەکات)، دوو جار پاڵەوانی ئەورووپا و پاڵەوانی چواردە جاری جیھانی بردووەتەوە. ھەروەھا دوو جار براوەی یاریی ڕۆیاڵ ڕومبل و براوەی خولی بازنەیی پاشایە.
فیلمۆگرافی
[دەستکاری]ساڵ | ناونیشان | ڕۆڵ | تێبینی |
---|---|---|---|
٢٠٠٤ | Blade: Trinity | جارکۆ گریموود | |
٢٠٠٦ | Relative Strangers | زۆرانباز[٩] | باوەڕ پێنەکراو |
٢٠١١ | The Chaperone | ڕایمۆند | |
٢٠١١ | Inside Out | ئەی جەی | |
٢٠١٤ | Scooby-Doo! WrestleMania Mystery | خۆی | دەنگ |
٢٠١٤ | WWE Power Series | خۆی | |
٢٠١٦ | Scooby-Doo! and WWE: Curse of the Speed Demon | تریپل ئێچ | دەنگ |
٢٠١٧ | Surf's Up 2: WaveMania | ڕاوکەر | دەنگ |
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ ئ ا «Hunter Hearst Helmsley». Canoe.ca. Canadian Online Explorer. December 5, 2004. لە July 11, 2007 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «Wrestler snapshot: Triple H». Wrestling Digest. August 2002. لە ڕەسەنەکە لە November 21, 2007 ئەرشیڤ کراوە. لە September 20, 2007 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
و|archivedate=
(یارمەتی) ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. - ^ «Triple H Bio». Online World of Wrestling. لە ٣٠ی ئابی ٢٠١١ ھێنراوە.
- ^ «Famous People From New Hampshire». NH Tour Guide. لە ڕەسەنەکە لە ٣ی ئازاری ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١ ھێنراوە.
- ^ ئ ا «An Interview With WWE Star Triple H Paul Levesque». ١٨ی ئەیلوولی ٢٠١٣.
- ^ Triple H and Chyna (1999). It's Our Time (VHS). World Wrestling Federation.
- ^ Peter McGough (July 2002). «Coming to grips with Triple H». Flex. لە ڕەسەنەکە لە October 14, 2007 ئەرشیڤ کراوە. لە September 20, 2007 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
و|archivedate=
(یارمەتی) ٤ی شوباتی ٢٠١٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. - ^ «Full interview with Triple H from the Flex Magazine». لە ڕەسەنەکە لە ٨ی ئایاری ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «Paul Levesque». IMDb. لە ٨ی ئەیلوولی ٢٠١١ ھێنراوە.
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە تریپل ئێچ تێدایە. |