بۆ ناوەڕۆک بازبدە

حەلیمەی سەعدیە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
دایکی شیری پێغەمبەر محەممەد

حەلیمەی سەعدییە

حەلیمە کچی ئەبوو زوئەیب
گۆڕی حەلیمەی سەعدییە لە بەقیع
لەدایکبوون
حیجاز
مەرگ٦٣٠-٦٣١
مەدینە
شوێنی گۆڕبەقیع
ئایینئیسلام


حەلیمەی سەعدییە (بە عەرەبی: حليمة السعدية) ناوی حەلیمە کچی ئەبوو زوئەیب کوڕی حارس لە هۆزی هەوازین، حەلیمە دایکی شیری پێغەمبەر محەممەدە.[١]

خێزانی حارس کوڕی عەبدول عوزا بوو، خاوەی سێ منداڵە بەناوەکانی عەبدوڵڵا کوڕی حارس، ئونەیسە کچی حارس و حوزافە کچی حارس کە بەناوی شەیما ناسراوە.[٢]

شیرپێدان

[دەستکاری]

هۆزەکانی قوڕەیش منداڵەکانیان دەنارد بۆ بیابانەکانی دەوروبەری مەککە بۆلای بەنی سەعد لەهەوازین و بەنی لەیس لە کینانە، بەهۆی پارێزراوی و پاکیەتی زمانیان لەوشەی بێگانە، دایەنەکان دەهاتن بۆ مەککە بۆ ئەوەی مداڵەکان لەگەڵ خۆیان ببەن و ئەوەیان هەڵدەبژارد کە باوکی لەژیاندا ماوە،[٣] حەلیمە محەممەی لەگەڵ خۆی برد بۆ بیابانی بەنی سەعد و لەوێ پەروەردە بوو، دوای پێنج ساڵ گەڕاندیەوە بۆ لای ئامینەی دایکی.[٤] حەلیمە لەگەڵ مێردەکەی دوای دابەزینی سروش موسڵمان بوون، شەیمای کچی دوای غەزای حونەین هات بۆلای پێغەمبەر ئەویش عەبایەکەی خۆی بۆ ڕاخست تاوەکوو لەسەری دانیشێت،[٥][٦] حەلیمە لە ساڵی هەشتی کۆچیدا مردووە و لە گۆڕستانی بەقیع نێژراوە.[٧][٨]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «حليمة السعدية». موضوع (بە عەرەبی). لە ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  2. ^ «هل كان لحليمة السعدية خصوصية معينة؟ - الإسلام سؤال وجواب». islamqa.info (بە عەرەبی). لە ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  3. ^ «صفات حليمة السعدية». موسوعة المحيط (بە عەرەبی). ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠١٩. لە ڕەسەنەکە لە ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  4. ^ «حليمة السعدية مرضعة له». بوابة السيرة النبوية (بە عەرەبی). ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦. لە ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  5. ^ مسند البزار، فەرموودەی ٢٧٨١
  6. ^ «ما يشير الى عظم شأن حليمة السعدية مرضعة النبي (صلى الله عليه واله) - مركز الأبحاث العقائدية». www.aqaed.com. لە ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  7. ^ الطائف، عواض الخديدي- (٢٤ی حوزەیرانی ٢٠١٤). ««قرية حليمة السعدية» بوادي الذويبات .. شاهدة على عصر النبوة». Madina (بە Arabic). لە ڕەسەنەکە لە ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
  8. ^ «سيرة " حليمة السعدية " مرضعة النبي عليه السلام». المرسال (بە عەرەبی). لە ڕەسەنەکە لە ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.