مالی
République du Mali |
||||||
---|---|---|---|---|---|---|
پایتەخت و گەورەترین شار | باماکۆ | |||||
زمانە فەرمییەکان | فەڕەنسی | |||||
ژمارەی دانیشتوان | ||||||
- | بەراوردی | ٢٠٬٢٥٠٬٨٣٣ | ||||
دراو | West African CFA franc (XOF) | |||||
کۆدی تەلەفۆن | +223 |
کۆماری مالی (بە فەڕەنسی: République du Mali) یان مالی وڵاتێکە لە ڕۆژئاوای ئەفریقا. مالی هاوسنوورە لەگەڵ جەزائیر لە باکوورییەوە، نیجەر لە ڕۆژهەڵاتەوە، بورکینۆفاسۆ، کۆتدیڤوار و گینێ لە باشوورییەوە و مۆریتانیا لە ڕۆژئاوایەوە. ڕووبەری مالی دەکاتە ١، ٢٤٠، ١٩٢کم دووجا. دانیشتوانی وڵاتەکە دەکاتە ١٩.١ میلیۆن کەس و پایتەختی وڵاتەکە شاری باماکۆیە. ٦٧٪ی دانیشتوانی وڵاتەکە تەمەنییان لە ژێر ٢٥ ساڵانە.[١]
خەڵک
[دەستکاری]بە پێی سەرژمێری ساڵی ٢٠٠٩، دانیستوانی مالی ١٤/٥ ملیۆن کەسە. زۆربەی ئەم خەڵکە (٦٨%) دانیشتووی گوندەکانن. ٥-١٠%ی خەڵکی مالیش ھێشتا نیشتەجێ نەبوون و ھەر لە ناو دەشتەکاندا و بە شێوەی نۆمادیک دەژین. زۆربەی دانیشتوانی مالی لە بەشی باشووری ئەم وڵاتەدا دەژین، بە تایبەت لە شاری باماکۆی پایتەخت.
ئایین
[دەستکاری]٩٥% خەڵکی مالی موسوڵمانی سوننەن، ٢% مەسیحی و ٣% دیکەیش پەیڕەوی ئایینە کۆنەکانی ئەم وڵاتە وەکوو بتپەرستی و ئانیمیزمن.
ناکۆکیە سیاسیەکان
[دەستکاری]بە ھۆی لاواز بوونی حکوومەتی ناوەندی لە مالی، بەشێکی گەورە لە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژھەڵاتی ئەم وڵاتە کەوتوونەتە ژێر دەستەڵاتی ھێزە چەکدارەکانی سەر بە ڕێکخراوی ئەلقاعیدە. لە مانگی جەنیڤەری ساڵی ٢٠١٣، لەگەڵ بڕیاری سەرۆککۆماری فەڕانسە فرانسوا ئۆلاند ھەندێک لە وڵاتە ئورووپاییەکان وەکوو فەڕانسە، بلژیک و بریتانیا دەستیان کرد بە ھەناردە کردنی ئەرتەشەکانی خۆیان بۆ مالی، تا لە ڕووخانی حکوومەتی ئەم وڵاتە لە لایەن ئەلقاعیدەوە بەرگری بکەن.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ Index Mundi using CIA World Factbook statistics, January 20, 2018, retrieved April 13, 2019
- ^ بەختیاری، سەعی. جوگرافیا. تاران: ڕێکخراوی جوگرافیاییو کارتۆگرافی گیتاناسی. ژپنک ٩٧٨-٩٦٤-٣٤٢-٤٣١-٢.
{{cite book}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)
- ماڵپەڕی یوورۆنیووز
- CIA World Fact Book ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە مالی تێدایە. |
- وڵاتەکانی ئەفریقا
- وڵاتەکان و مەڵبەندەکانی فەڕەنسی ئاخێو
- وڵاتانی چواردەور وشکی
- وڵاتانی لە حاڵی گەشەکردن
- دەوڵەتانی ئەندامی یەکێتیی ئەفریقا
- دەوڵەتانی ئەندامی ڕێکخراوەی ھاوکاریی ئیسلامی
- دەوڵەتانی ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکان
- وڵاتەکانی ڕۆژاوای ئەفریقا
- کۆمارەکان
- ویلایەتەکان و مەڵبەندەکان، دامەزرانی ١٩٦٠
- مالی
- وڵاتانی فەڕەنسی زمان
- وڵاتەکان و مەڵبەندەکانی عەرەبی ئاخێو